له بنهسڵاوه کوڕێک باوکی خۆی کوشت
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یهكشهممه 6/10/2019، لە شارۆچكهى (بنەسڵاوە)ی ناوهندى قهزاى دەشتی هەولێر، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لهنێوان کوڕ و باوکێک، لەکاتێکدا باوکەکە نەخۆشيی دەروونی هەبووە، کوڕەکە بە کڵاشینکۆف باوکی خۆی کوشتووە".
باسی لەوەش کرد: "دوای ئاگاداركردنهوهی هێزەکانی پۆلیس، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد و تەرمی پیاوهكه ڕەوانەی پزیکشی دادوەری کرا، بکوژەکەش دەستگیر کراوە، ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
باسنیوز
