كه‌لار.. ژماره‌یه‌ك قوتابخانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى مامۆستا و قوتابییان دروست كردووه
عه‌داله‌ت له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار، ڕاى گه‌یاند "له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار هه‌شت قوتابخانه هه‌یه كه به‌كه‌ڵكى خوێندن نایه‌ن و مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانى مامۆستایان و قوتابییان".
گوتیشی: "داوامان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كردووه چاره‌سه‌رى گرفتى ئه‌و قوتابخانانه بكات، پێش ئه‌وه‌ى كاره‌ساتێكى لێ بكه‌وێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: "هه‌ندێك له‌و قوتابخانانه به كه‌ڵكى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ش نایه‌ن و پێویسته قوتابخانه‌ى دیكه‌یان له‌شوێن دروست بكرێت".
باس‌نیوز
