لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە دان

لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە دان
لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی ١٠ی ٢٠١٩ەوە، لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە دان.



وادياره کە ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانیی کوردستانییە بە مەبەستی ڕێکخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن و درووشمی هاوپەیمانێتییەکە.



ڕوونیشی کردەوە کە هەوڵ دەدرێت لە کۆبوونەوەکەدا یەک درووشمی هاوبەش بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە بکرێت.



هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم لایەنەکانی نێو هاوپەیمانێتییەکە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ کردووە، تەنیا یەکگرتووی ئیسلامی بەپاساوی گۆڕینی لۆگۆی بڕیارلێدراوی هاوپەیمانێتییەکە، نەچووەتە نێو کۆبوونەوەکەوە.










باسنیوز
Top