ماوەی کارکردنی کرێکاران کەمدەکرێتەوە

ماوەی کارکردنی کرێکاران کەمدەکرێتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە یاسای کار لە بەرژەوەندی کرێکاران ھەموار دەکرێتەوە و بەپێی برگەیەکی یاسا ھەوارکراوەکە ماوەی کارکردنی کرێکاران کەمدەکرێتەوە.

شادی نەوزاد، ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: "دوای چەند ڕۆژێک کارکردنمان لەگەڵ ھەریەکە لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەندیکاکانی کرێکاران و شارەزایانی ئەو بوارە،تواندرا هەمواری یاسای کار و کرێکاران ئامادە بکەین".

گوتیشی: "بەپێی یاسا ھەموارکراوەکە لەمەودوا دەبێت کارگەکان گرێبەست لەگەڵ کرێکاران بکەن و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو کارگانە دەکرێت کە کرێکار لەسەر کار دەردەکەن، ھەروەک ڕەچاوی دەستی کاری ئافرەتان و نەخۆشکەوتن و خانەنشین بوونی کرێکارانیشی تێدا کراوە".

ڕونیشیکردەوە کە یاسا ھەموارکراوەکە ماوەی کارکردنی کرێکارانی کەمکردووەتەوە کە پێشووتر دەبوو لەیەک ھەفتەدا ٤٨ کاتژمێر کار بکات بەڵام کەمکراوەتەوە بۆ ٤٠کاتژمێر ھەروەک کاتی پشوودان و نانخواردنی کرێکاران نابێ لە نیو کاتژمێر کەمتر بێت و دەبێت بە کارکردنیش ھەژمار بکرێت.

شادی نەوزاد باسی لەوەشکرد کە دوای کاری پێویست، یاسا ھەموارکراوەکە لەوەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتییەوە بەمەبستی پەسندکردن دەدرێتە پەرلەمانی کوردستان.
Top