ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه بۆ شۆفێران
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆ، بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 6ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ترافیك لایته‌كه دابخرێت و به هێلكارییش روونكراوه‌ته‌وه، كه له‌مه‌ودوا ده‌بێته دووڕیان و ترافیك لایت نامێنێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، داخستنه‌كه وه‌ك تاقیكاری و تێسته، له ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریی داخستنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی، ئه‌وا ترافیك لایته‌كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، داوا له شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات، كه پابه‌ندی داخستنه‌كه بن و جگه له شوێنی دیاریكراو، له هیچ شوێنێكی دیكه پێچ نه‌كه‌نه‌وه.
