عەلی قازی و شاندی یاوەری سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد
ئەمڕۆ عەلی قازی، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد و شاندی یاوەری سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و دوای پێشوازی لێكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و باسیان لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەمیشەزیندوو كرد.
ساڵانە بە هەزاران هاووڵاتی و بەرپرسانی حزبی و حكوومیی وڵاتانی جیهان و پارچەكانی دیكەی کوردستان و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان دەكەن و، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات دەكەنەوە و بەڵێن دەدەن تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن، تا بە ئاواتەكانیان دەگەن.
