تەرمی بنەماڵە پێنج کەسییەکە گەڕێندرانەوە ڕۆژئاوای کوردستان
تەرمی ئەو بنەماڵەیەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرشتیی دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەڕێندراوەتەوە ڕۆژئاوا.
ڕۆژی پێنجشەممە 2019.10.3 بنەماڵەیەکی پێنج کەسیی خەڵی گوندێکی شاری "دێرک"ی ڕۆژائوای کوردستان لە گوندی "پیرڕەش" کوژران و دواتر بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و ئێستا لەلایەن پۆلیس و دادگاگی هەولێرەوە لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.
ئهو خێزانه خهڵكی گوندی "كرزێرۆ"ی ناوچهی "دێرك"ن له رۆژئاوای كوردستان.
ناوی ئهندامانی خێزانهكه:
بهسام حسێن مشۆ، باوك
سۆلین نهزیر، دایك
حسێن بهسام مشۆ، 13 ساڵ
رۆشكا بهسام مشۆ، 10 ساڵ
محهمهد بهسام مشۆ، 5 ساڵ.
باسنيوز
