عەللاوی پرۆژەیەک بۆ چارەسەری بارودۆخی عێراق پێشکەش دەکات
ئەیاد عەللاوی، سەرکردەی باڵای عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی، چەند خاڵێکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی خۆپیشاندانەکان و بارودۆی وڵاتەکەی، پێشکەش کردووە.
خاڵەکانی پرۆژەکەی ئەیاد عەللاوی:
- بە شەهید هەژمارکردنی هەموو کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان.
- چارەسەرکردنی خۆپیشاندەر و کارمەندە ئەمنییە بریندارەکان لەسەر ئەرکی دەوڵەت.
- ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.
- راگرتنی هەموو فەرمانەکانی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران.
- قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانی داراییان پێگەیشتووە.
- بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و دانی وەک مووچەیەکی مانگانە بەو کەسانەی بێکارن تا ئەوکاتەی کار دەدۆزنەوە.
- پەرلەمان و حزبەکان بە ئاشکرا دەسەڵاتی تەواو بدەنە سەرۆکی حکوومەت بۆ چاکسازی و گۆڕینی بەشێک لە وەزیر و بەرپرسە باڵاکان.
- هەموو ئەو کەسانەی بە گەندەلی تۆمەتبار کراون لەسەر کار لابدرێن.
- پێکهێنانی لێژنەی ناوبژیوانی، کە سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی گفتوگۆیان بداتێ و سەردانی شارەکان بکەن.
- سڕکردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی هاووڵاتییان تێیاندا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پێدانی دەسەڵات بە سەرۆک وەزیران بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ ئەگەر سەربازیش بن.
لە رۆژی 1-10-2019، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێ کرد، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بێکارییان دەکرد.
باسنيوز
