حەشدی شەعبی زەوییەکانی کەرکووک بەسەر ئەندامانی لایەنگرانی دابەش دەکات
د.فهرهاد کهرکووکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، حهشدی شهعبی دهستیان کردووه به دابهشکردنی زەوییەکی زۆری کەرکووک بەسەر ئەندام و لایەنگرانی خۆیاندا.
ڕوونیشی کردەوە کە زەوییەکانی باشووری کەرکووک و بەتایبەتیش دەوروبەری ڕێگەی بەغدا، لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دابەش کراون.
ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، ئاشکرای کرد کە تەنانەت حەشدی شەعبی هەوڵی داوە بارەگای ئەنجومەنەکەشیان بەناوی خۆیانەوە تۆمار بکەن و دواتر بیفرۆشن و خاوەندارێتییەکەی بگوازنەوە.
فەرهاد کەرکووکی ئەم کارەی حەشدی شەعبی بە هەوڵێکی مەترسیدار لەقەڵەم دا و ڕای گەیاند، ئەگەر ڕێگەی پێ نەگیرێت، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە، حەشدی شەعبی بە تەواوی لە کەرکووکدا باڵادەستە و بەهاوکاریی ڕاکان جبووری، پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووکدا، هەڵمەتێکی بەرفراوانی بەعەرەبکردنی شارەکە و گۆڕینی دیمۆگرافیاکەیان دەست پێ کردووە.
باسنيوز
