نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له فارووقی مه‌لا مسته‌فا ده‌كات
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆست و ناخۆشیی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت و خوای گه‌وره سه‌بوورییان بداته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز فارووقی مه‌لامسته‌فا سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و سه‌ره‌خۆشیی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
