كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "پرۆژەی وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى مۆبایلى به‌كره‌جۆى تازه ته‌واو بوو، ئه‌مڕۆ به سه‌ركه‌وتوویی خرایه ژێر ڤۆڵتییه‌وه، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا فیده‌ره نوێیه‌كانى بۆ ده‌به‌سترێت و به‌كره‌جۆ له كێشه‌ى بارزۆریی فیده‌ره‌كان ڕزگارى ده‌بێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، پرۆژه‌كه به سه‌رپه‌رشتیى به‌شى وێستگه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى لەلایەن کۆمپانیای (باشماخ) جێبه‌جێ كراوه.
باسنيوز
