بەهۆی خۆپیشاندانەکانی بەغداوە باڵیۆزخانەی ئەمریکا چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد
دوابه‌دوای ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ئه‌منی له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق له ئه‌نجامی خۆپێشاندانه‌كان و ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ڕاگەیاندراوێکی فه‌رمیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تا كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌شی خزمه‌تگوزاریییه ڕاوێژكارییه‌كانیان داده‌خرێت.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌م بڕیاره له‌ژێر كاریگه‌ریی ڕێنماییه ئه‌منییه‌كان ده‌رچووه و سه‌رجه‌م واده‌كانی چاوپێكه‌وتن بۆ ڤیزه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی بۆ كاتێكی دیكه دوا ده‌خرێت.
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداری هاووڵاتییانیش ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه له عێراقن، خۆیان به‌دوور بگرن له نزیكبوونه‌وه له‌و ناوچانه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
باسنيوز
