لە چەمچەماڵ 100 كیلۆ جگەری قەدەغەكراو لەناو برا

لە چەمچەماڵ 100 كیلۆ جگەری قەدەغەكراو لەناو برا
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن لیژنە تەندروستییەكانی قەزای چەمچەماڵەوە بڕێكی زۆر جگەری قەدەغەكراو لەناو براوە.

رەمەك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، رايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەمە 3/10/ 2019 هەوڵدراوە لە پارێزگای كەركووكەوە 100 كیلۆ جگەری قەدەغەكراو بۆ چەمچەماڵ بهێندرێت، بەڵام دواتر لەلایەن لیژنە تەندروستییەكانەوە پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە".

گوتیشی: "لەلایەن لیژنە تەندروستییەكانی چەمچەماڵەوە ئەو 100 کیلۆ جگەرە سووتێنراوە و لەناو براوە".

قایمقامی چەمچەماڵ راشی گەیاند: "لە بازگەی بانی مەقام چاودێریی ئەو خۆراك و کەلوپەلانە دەكەین کە دێنە سنووری چەمچەماڵەوە".











باسنيوز
Top