زۆربوونی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان تەنگ بە چەمچەماڵ هەڵدەچنێت
عەبدوڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی پێشووی مەکۆی چەمچەماڵی گۆڕان لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، چەمچەماڵ وێڕای کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و کێشە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی، دوو حاڵەتی مەترسیداری تێدا سەرهەڵداوە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، “چەمچەماڵ ئێستا لە ڕووی ماددەی هۆشبەرەوە لە کابوڵ دەچێت، لە سەرانەسەندنیش لە کاسبکارانی بێ پشت و پەنا و بێلایەن و بەرتیلوەرگرتن لەبەرامبەر بێدەنگبوون لە کاری نایاسایی و زێدەڕۆیی و شێواندنی ناوشار و بازاڕەکان، لە دیمەشق دەچێت”.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەگەر بەرپرسانی ئیداریی چەمچەماڵ ڕێگە لەم دوو حاڵەتە نەگرن، “وەکوو ئەوە وایە خۆیان شەریکی ئەو خراپەکارییە بن”.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکەی بە وەرگرتنی سەرانە و بەرتیلخۆری تۆمەتبار کردووە. ئاماژەشی بەوە داوە کە “وەک باس دەکرێت، لە چەند کافتریا و نێرگەلەخانە و شوێنی هاوشێوە، ماددە هۆشبەرەکان دەفرۆشرێن و دەتواندرێت بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ بکرێت”.
لە بەرامبەردا ڕەمەک ره‌مه‌زان، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ڕايگەیاند، ”نایشارینه‌وه دیارده‌ی به‌کارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه، هه‌نگاوی باشمان ناوه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و بابه‌تە”.
روونیشی کردەوە کە دیارده‌ی هۆشیارکردنه‌وه له قوتابخانه و شوێنه گشتییه‌کان له رێگای زانایانی ئاینی و “پیاوانی قسە لێوەرگیراو” ئەنجام دەدەن، به‌هه‌مان شێوه تیمه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمەڵگەی مەدەنی به‌تایبه‌ت رێکخراوی یه‌کێتیی قوتابیان و کۆمه‌ڵه‌ی خویندکاران و ئازادیی لاوان، کاری خۆیان کردووە”.
قایمقامی چەمچەماڵ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەکە بە ئەرکی هەمووان دەزانێت و ڕای گەیاند، “دادگاکان و ئاسایش و پۆلیس به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵساون، له‌هه‌ر شوێنێک گومان هه‌بووبێت، ڕێوشوێنیان گرتووەتە بەر، به‌شی راگه‌یاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سه‌رجه‌م ئاماره‌کانی لایه، به ڤیدیۆش گیراوە”.
گوتیشی: “جاروبار له قایمقامیه‌ت ئاماره‌کانی به‌کارهێنانی ماددەی هۆشبه‌ر بڵاو ده‌که‌ینه‌وە، به‌ڵام نازانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌م تلیاکه له کوێوه دێت”.
لەبارەی دیاردەی بەرتیل و وەرگرتنی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی چەمچەماڵەوە، ڕەمەک رەمەزان دەڵێت: “ئه‌گه‌ر پیشووتر هه‌بووبێت شتێکی دیکه‌یه، به‌س له سه‌رده‌می من ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک هه‌بێت، پێم خۆشه”.
باسنيوز
