فڕۆکەکانی تورکیا دۆڵی روستی باڵەكایەتییان بۆردوومانکرد
فەیسەڵ حوسێن، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سمیلان راگەیاند: لە کاژێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەی باڵەکایەتیدا سووڕاونەتەوە و لە کاژێر 05:00ـیش دەستیان بە بۆردوومانی کوێستانی کونە کۆتر لە گوندی روستێ کرد.
گوندەکە دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سمیلان ـی سەر بە قەزای چۆمان.
بە گوتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەکە، بۆردوومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکی ناوچەکە بڵاوکردووەتەوە، بەوپێیەی پیشتر بەهۆی بۆردوومانەوە هاونیشتمانییانی ئەو گوندانە کوژراون.
