نەقیبی ڕۆژنامەنووسان: پڕۆژەیەک بۆ داخستنی هەندێک ماڵپەڕ و پەیجی نایاسایی ئامادە دەکەین
ئازاد حهمهئهمین، نەقیبی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕايگەیاند، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، حکوومەت و پەرلەمان لەسەر هێڵ بوون لەبارەی پرسی هەندێک ماڵپەڕ و پەیجی نایاسایی.
ڕوونیشی کردەوە کە پڕۆژەیاسایەک ئامادە دەکەن، تاوەکوو چیتر ئاسایشی کوردستان و دۆخی ژیانی خەڵک لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی درۆ و هەواڵی ناڕاستەوە نەکرێتە ئامانج و درۆ نەکرێتە چەکێک بەدەست هەندێک ماڵپەڕ و پەیجەوە.
گوتیشی: ”دەمانەوێت سنوورێکیان بۆ دیاریبکرێت، بە داخستن بێت یان وشککردنی سەرچاوەی داراییان، چونکە ناکرێت چیتر ڕێگە بە هەوڵدان بۆ چەواشەکردنی خەڵک بدرێت“.
لە هەرێمی کوردستاندا دەیان ماڵپەڕ و پێگە و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەن کە بەبێ گوێدانە هیچ یاسا و ڕێسایەک، وەک ئامرازێک بۆ شکاندن و سووکایەتیکردن بە ئەم و ئەو بەکار دەهێندرێن.
باسنيوز
