چەند دیمەنی بەرهەمهێنانی خوێ لە گوندێکی ئێران

چەند دیمەنی بەرهەمهێنانی خوێ لە گوندێکی ئێران
لە گوندی "سەرئاقا سەید"ی سەر بە شاری "چلگردم"ی سەر بە پارێزگای چوار مەحاڵ و بەختیاری لە ئێران، کانییەک هەیە کە ئاوەکەی لەبەر سوێری بۆ بەرهەمهێنانی خوێ کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

"کانی خوێ" کە لەناو شاخ و دارستانی چڕی بەڕوو هەڵکەوتووە، بە دەستی ژنانی زەحمەتکێشی گوندی "سەرئاقا سەید" کە بە شێوەزار "لوڕی بەختیاری"ن، بە دۆڵچە و سەتڵ و دەبە ئاوەکەی دەهێنرێت و لە قووڵکە و چاڵێک کە بە بەردەچن بۆی ساز کراوە و بە شێوەزاری لوڕی پێی دەگوترێت "کەرت" دەکرێت و پاش ماوەیەک دەبێتە خوێ.

پارچە خوێیەکان دەگوازرێنەوە بۆ گوند و بە بەردێکی هاوشێوەی "بانگردێن"ە ورد دەکرێت و دواتر بۆ فرۆشتن ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت.












باسنيوز
Top