تورکیا.. پەناخوازێکی کورد ژنەکەی خۆی کوشت
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی ٢٧ی٩ی٢٠١٩ پەنابەرێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "عەبدوڕەحمان ئەعزەمیڕاد" تەمەن ٣٦ ساڵ هاوژینەکەی خۆی بە ناوی "موحیبەت مەحموودی" خەڵکی گوندی "گۆکتەپە"ی ئەو شارەی بە چەقۆ کوشتووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدوڕەحمان بەهۆی کێشەی خێزانی و لەژێر ناوی "شەرەف"، ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانەکەی خۆی کوشتووە و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبووڵ کردووە.
ئەو ژن و مێردە دوو کچیان هەبووە و ساڵی ڕابردوو ئێرانیان بەجێ هێشتووە.
پێشتر ئەو بنەماڵەیە خۆیان گەیاندبوو وڵاتی (ئۆکراینیا)، بەڵام بەهۆی دزینی پارە لە لایەن قاچاخچییەوە، حکوومەتی ئۆکراین دیپۆرتی تورکیای کردبوونەوە.
باسنيوز
