13مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەكرێتەوە
پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بۆ ئەمساڵ 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت".
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشدا: "لە یەك كاتدا دوو پێشانگا دەكرێتەوە، پێشانگای یەكەم (پرۆجێكت) تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی، ھەروەھا پێشانگای دووەم تایبەتە بە كەرەستە و ئامێرە كشتوكاڵییەكان".
گوتیشی: "چەند وڵاتێك سپۆنسەر و پاڵپشتی پێشانگاكە دەكەن، كە بریتین لە چیك، كوەیت، قەتەر. ھاوكات چەندین كۆمپانیای گەورەی ناوخۆ بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن".
13مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ھەولێر، رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و پانێڵ بەڕێوەدەچێت و دەرئەنجامەكەی دەكرێتە یاداشنامەیەك و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت".
K24
