پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دوو راوچی دەستگیردەکات

پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دوو راوچی دەستگیردەکات
پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دەستگیرکردنی دوو هاونیشتمانی بەتۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: "مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق توانیان دوو تۆمەتبار لە گوندی سۆیلەمێشی سەربە قەزای سەیدسادق دەستگیر بکەن، کە هەستابوون بە راوکردنی چوار باڵندەی کێوی پۆڕ."

پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەشدا دەستگیراوە بەسەر دوو تاپڕ و تەواوی کەلوپەلەکانیان، کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوون.

بەگوتەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.
Top