پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاددەکات
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیاند: بەهۆی کەشوهەوای ئەم وەرزەوە پێدانی کارەبا زیادیکردووە، ئەگەر دۆخەکە بەم جۆرە بەردوام بێت لە 20 تاوەکو 23 کاژێر کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت. لە خراپترین دۆخیشدا 20 کاژێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت.
دەربارەی خواست لەسەر بەکارهێنەرانی کارەبا، ئومێد ئەحمەد گوتی: "ئێستا بڕی 3200 - 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین، خواستیش لەسەر بەکارهێنانی کارەبا لەخوار 4000 مێگاواتەوەیە، بۆیە تاوەکو خواست و بڕی بەرهەمهاتوو لەیەک نزیکبن کاژێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەکات و لە 24 کاژێر نزیک دەبێتەوە''.
