بەهۆی كۆمپانیایەكی ئێرانییەوە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان مانیان گرت

بەهۆی كۆمپانیایەكی ئێرانییەوە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان مانیان گرت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26 / 9 / 2019 دەیان شۆفێری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستیان دایە مانگرتن، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كۆمپانیایەكی گازوایل لە دیوی ئێرانەوە ئاستەنگ و گرفتیان بۆ دروست دەكات.

ئاسۆ ئەحمەد، یەكێک لە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان رايگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26 / 9 / 2019 بۆ جاری دوەم لەم هەفتەیەدا دەست بە مانگرتن دەكەین و بڕیارمان داوە لە ئێرانەوە بار نەهێنین و بەپێچەوانەوە".

گوتیشی: "لە دیوی ئێرانەوە كۆمپانیایەكی گازوایل گرفتمان بۆ دروست دەكات و ئاستەتەنگمان دەهێنێتە پێش و چەندین كاتژمێر دوامان دەخەن بەناوی پشكنینەوە بۆ بارهەڵگرەكانمان، بۆیە ژمارەمان كە پتر لە 100 شۆفێرە بەو هۆیەوە نیگەرانین و بڕیاری مانگرتنمان داوە و كار ناكەین".

ئارام حەسەن، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی مەرزی پەروێزخان، رايگەیاند: "ئێە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی كردووە كە ژمارەی كارمەندیان لەو كۆمپانیایە زیاد بكەن و ئەوانیش بەڵێنیان داوە كە ئەو كارە بكەن".

گووتیشی: "شۆفێران داواكارن هەر كۆمپانیای تایبەت بە پشكنین و چاودێریكردنی گازوایل نەبێت، ئەوەش كارێكی ئەستەمە بۆ ئێمە ناكرێت لەبری بەرپرسانی ئێرانی ئەو بڕیارە بدەین".

مەرزی پەروێزخان دەكەوێتە نێوان سنوری ئیدارەی گەرمیان و شاری قەسرشیرین لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.












باسنيوز
Top