خورماتوو.. كۆنفرانسێك لەبارەی كێشە و گرفتەكانی خوێندنی كوردی بەڕێوە چوو
محەمەد حەسەن، مامۆستای بەشی خوێندنی كوردی و بەشداربوو لەو كۆنفرانسە، ڕايگەیاند: "لە خورماتوو بە ئامادەبوونی بەشێك لە مامۆستیان و سەرپەرشیارانی خوێندنی كوردی لە شارەكە، كۆنفرانسێكی تایبەت بە كێشە و گرفتەكانی خوێندنی كوردی ئەنجام درا و سەرەكیترین ئەو خاڵانەی كە لەو كۆنفرانسەدا باسیان لێوە كرا، كەمیی مامۆستا، هەروەها ساڵانە زیاتر كورد ڕوو لە خوێندنی عەرەبی دەكات وەك لە خوێندنی كوردی
گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە جەخت لە چارەسەری كێشەكان کرایەوە و بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی هاوبەش لە نێوان رێكخراوەكان و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاران پێكهێنرا و سەردانیكردنی لایەنە پەیوەندیدار بەمەبەستی گەیاندنی گشت كەموكورتییەكانی خوێندنی بەشی كوردی بۆ ئەوەی چارەسەر بكرێن".
لە شاری خورماتوو 43 قوتابخانەی كوردی هەیە و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش 900 مامۆستای بۆ شارەكە دامەزراندووە و بە شێوەی کاتی لە خورماتوو دەوام دەكەن.
بڕیارە ڕێکەوتی 30 /9/2019، زەنگی قوتابخانەكان لە خورماتوو لێ بدرێت و خوێندنی ساڵی نوێ دەست پێ دەكات، بەڵام زۆرینەی دایكان و باوكانی كورد منداڵەكانیان دەخەنە بەر خوێندنی عەرەبی وەك لە كوردی.
باسنيوز
