وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بۆ هاوكاری قوتابیان و مامۆستایان راده‌گه‌یه‌نێت
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆ زیاتر بایه‌خدان به‌و قوتابیانه‌ی كه له پۆله‌كانی 2،3،4ی بنه‌ڕه‌تی به زمانی ئینگلیزی هه‌ردوو بابه‌تی زانست و بیركاریان خوێندووه و ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه راگیرا بڕیاردرا، به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان تا پێش 1/10/2019 كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی بیركاری و زانستی ئه‌و قوتابخانانه‌دا ئه‌نجام بده‌ن، كه پرۆسه‌كه‌ی تێدا راگیراوه و میكانیزمی پێویستیان بۆ روون بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنێتی دووباره شیاندنی ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و دوو بابه‌ته‌دا له ئه‌مساڵی خوێندندا به كوردی ده‌خوێنن.
به گوێره‌ی نووسراوی ره‌سمی كۆبوونه‌وه‌كه ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده درووست بكرێت و له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ره‌شنووسی پێشنیازكراوی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت ئاماده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له باره‌ی خوێندنی باخچه و قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان، بڕیار دراوه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2019-2020) رێگه‌یان پێ نه‌درێت به هیچ جۆرێك نرخی خوێندن زیاد بكه‌ن.
