بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ئامێدی کەسێک گیانی لەدەستدا
بۆردوومانەکە کاژێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و ترس و دڵەراوکێی لەلای هاونیشتمانیانی ناوچەکە دروستکردووە.
ئەو گەنجەی لە بۆردوومانەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی (یوسف جەمال)ـە، تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی چەمانکێیە.
ئەلەند ئەمیر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی چەمانکێ راگەیاند: ئەو شوێنەی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومانکراوە شوێنێکی گەشتیارییە و کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەکەوە دوورە، بەو هۆیەشەوە زیانی ماددی بەر چەند شوێنێکی گەشتیاری لە ناوچەکە کەوتووە.
