حەمەڕەشید ھەرەس: ئەوانەی دژی ڕیفرۆندۆم بوون داتاشراوی دوژمنی میللەتی کوردن

حەمەڕەشید ھەرەس: ئەوانەی دژی ڕیفرۆندۆم بوون داتاشراوی دوژمنی میللەتی کوردن
نووسەر و چاودێریکی سیاسیی کورد پێی وایە ئەوانەی دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوون، داتاشراوی دوژمنی نەتەوەی کوردن و لای وایە گرنگترین دەسکەوتی نەتەوەیی ڕیفراندۆمە.

حەمەڕەشید ھەرەس، نووسەر و چاودێری سیاسی ڕايگەیاند: "پڕۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بە ئامانجی بەرەو سەربەخۆیی و ڕزگاریی گەلی کورد ئەنجام درا و گرنگترین دەستکەوتی ڕیفراندامی کوردستان، ئەوە بوو کە گەلی کورد ھێندە تینووی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی بوو ھەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە دەنگی بە ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی ئێمەش خاوەنی دەوڵەتی خۆمان بین".

گوتیشی: "ئەوانەی کە دژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان بوون، داتاشراوی دوژمی کوردن و ئەوانە کار لە مێشکیان کراوە کە زادەی ٦٠ ساڵی ئەو ھێزانەن کە دژی سەربەخۆیی کورد دەبنەوە ئەوانە ھەمووی پیاوی پیاوەکانی سایکس بیکۆن دواجار نەیارانی کورد ئەو دوژمنایەتییەی لەگەڵ کورد ئەنجامی دەدەن، لەڕێگەی خۆیانەوە نایکەن، بەڵکوو دوژمنایەتییەکە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە و لە ڕێگەی کەسانی هەڵخڵەتاوەوە دەیکەن".

دەربارەی ئەوەی ڕیفراندۆمی کوردستان، تاچەند بۆ ئایندە دەسکەوتی دەبێت، حەمەڕەشید ھەرەس، ئاماژەی بەوە دا: "ڕیفراندۆم قەباڵەیەکی گەورە و پیرۆز و شەرعییە بۆ میللەتی کورد بۆ ئەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو قەباڵەیە نیشانی ھەموو دنیا بدات کە ئێمە لەسەر خاکی خۆمان پێویستمان بە دەوڵەتێکە بۆ ئەوەی کە بوونی کورد بپارێزین".












باسنيوز
Top