شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە کۆریای باشوور
بەپێی زانیارییەکان ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی شاندەکەی پەرلەمان دەکات.
ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە چەند سەرۆک فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بەشداریی شاندەکە بکەن.
بڕیارە رۆژی٣٠ی٩ی٢٠١٩ شاندەکە بچنە کۆریای باشوور و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆ ببنەوە و بانگهێشتەکەش لەسەر داواکاری کۆریای باشوور بووە.
باسنيوز
