له سلێمانى ده‌ست به‌سه‌ر 46 كارتۆن فاستدا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لێژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی كاڵاوشتومه‌كدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 46 كارتۆن فاستی ئێرانی له‌جۆری (صحت)دا گرتووه، كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دروست نه‌كراون".
باس له‌وه‌ش كراوه، فاسته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی به ساڵی ئێرانی هه‌ژمار كراوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراقه، بۆیه ده‌بێت ئه‌و كاڵاوشتومه‌كانه‌ی هاورده ده‌كرێن، به‌پێی ساڵی زایینی به‌رواری له‌سه‌ر چاپ كرابێت".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، به بڕیاری قایمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت، له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیسته‌جێبوونی هاووڵاتییان له‌ناو ده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
