بەهۆی تەقەکردن لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دوو کەس برینداربوون
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: ئەوانەی تەقەیان لەو باوک و کوڕە کردووە پێشتر کێشەیان هەبووە لەگەڵیان، ئەم ئێوارەیە لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەیەکگەیشتوون و تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە، بەوهۆیەوە ئەو باوک و کوڕە برینداربوونە.
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، لە رووداوەکەدا تەنها سێ فیشەک تەقیووە، کوڕەکە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و باوکەکەش فیشەک بەر پشتی کەوتووە.
گوتەبیژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەقەكەرەكان دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.
