رێژەی تووشبووان بە نەخۆشی شێرپەنجە له ههرێمی كوردستان زیادی کردووە
هاڤان قهفتان، پزیشکی نەخۆشیی شێرپەنجە ئاماژە بە زیادبوونی توشبوان دەدات و یەکێکیش لە ھۆکاری ئەو توشبوونە بەردەوامە دەگەرینیتەوە بۆ دوکەڵ و پیسبونی ژینگە.
بە گوێرەی ئامارەکان (٥٥٢٧٨١) ئوتومبیل تۆمارکراوە، جگە لە ئوتۆمبیلی میری و ئەوانەش کە رۆژانە دێنە ناو شار, بوونەتە جێی پرسیار و ھەڵوێستەکردنی بەڕێوەبەرایهتی ھاتوچۆ لهبارهی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبیل بەرامبەر رێژەی دانیشتوان, بە گوێرەی لێکۆڵینەوە جیھانیەکان، بۆ ھەر ئوتومبیلێك پێوستە ٧ درەختی سەوزھەبێت، تا ژینگە پیس نەبێت, بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ نەبوونی فەرمان بۆ جێبەجێکردنی لێپرسینەوە و سزادان لەلایەنی پەیوەندیدار بە هۆكاری خراپبوونی دۆخهكه ناودەبات.
