مەسرور بارزانی: ئاماژەی ئەرێنیمان لە بەغدا پێگەیشتووە
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە داعش هێشتا لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی خەڵک و ئاستەنگە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان. گوتیشی هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
لەبارەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، سەرۆکی حکومەت روونی کردەوە کە ئاماژەی ئەرێنیان لە بەغدا پێگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.
فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزی هاوپەیمانانیش خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بەرامبەر ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەیە و ئامادەییشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت.
باسنيوز
