دیالە.. تەقینەوەی بۆمبێك دوو قوربانیی لێ كەتەوە
عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی شاری شارەبان، رايگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كارگەیەكی چەو و لم لە سنووری شاری شارەبان، بۆمبێكی چێندراو ئاشكرا دەبێت و پاشتر خاوەنی كارەگەكە پۆلیسێكی شارەزای پووچەڵكردنەوەی بۆمبی لێ ئاگاار دەكاتەوە".
گوتیشی: "لە كاتی هەوڵی پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبە پۆلیسێكی پووچەڵکردنەوەی بۆمب بە ڕێكەوت باوكی لەگەڵ دەبێت و لەكاتی هەوڵی پووچەڵكردنەوەدا بۆمبەكە بە پۆلیسەكەدا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا وپرشیكی بۆمبەكە بەر باوكی پۆلیسەكەش كەوتووە ئەویش بریندار بووە".
باسنيوز
