لە سنووری دووكان سەرپێچیکارێکی ژینگە دەستگیر کرا

لە سنووری دووكان سەرپێچیکارێکی ژینگە دەستگیر کرا
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە سنوورێ گوندێکی قەزای دووکان مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان کەسێکی سەرپێچیکاری ژینگەیان لە کاتی بڕینی دار بەڕوو دەستگیر کردووە.

لەو بارەیەوە عمید هێمن کەمەرخان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە: "دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە هاووڵاتییەک سەرقاڵی بڕینی داری سروشتیە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (دووکان) دەرچوون بۆ چیای (قەرەسرد) و توانراوە هاووڵاتییەک لەسەر دیاردەی داربڕین دەستگیر بکرێت و هاوکات دەست بگیرێت بەسەر (20) دار بەڕووی بڕدراو و تەورێکدا".












باسنيوز
Top