پایتەختێکی دیکە بۆ عێراق دیاری دەکرێت

پایتەختێکی دیکە بۆ عێراق دیاری دەکرێت
هەوڵی راگەیاندنی پایتەختێکی دیکە بۆ عێراق دەدرێت و وەزیری بازرگانیی ئەو وڵاتەش روونکردنەوە دەدات.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، محەمەد هاشم ئەلعانی، وەزری بازرگانی رایگەیاندووە، هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ لە دیوانییە، زیاتر دەکەن.

محەمەد هاشم ئەلعانی هەروەها رایگەیاندووە، سوورن لەسەر ناساندنی دیوانییە بە پایتەختی کشتوکاڵ و دابینکەری خواردنی عێراق.

دیوانییە، کە سەنتەری پارێزگای قادسییەیە، کەوتووەتە باشووری عێراق لە نێوان هەردوو رووباری دیجلە و فورات. ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسە و زۆرینەیان شیعەمەزهەبن.

شاری بەغدا، کە کەوتووەتە ناوەڕاستی عێراق، پایتەختی سیاسیی ئەو وڵاتەیە.












باسنيوز
Top