لەبارەی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ وەک وانەبێژ ڕوونکردنەوە دەدرێت
حیكمەت سەلمان، سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی پەروەردەی سۆران راگەیاند: "مەرج نییە هەر دەرچوویێكی زانكۆ فۆڕمی وانەبێژی پڕبكاتەوە و راستەوخۆ لە قوتابخانەیەك وانە بڵێتەوە، بەڵكو بەپێی پێویستی میلاكاتی قوتابخانەكان دەبێت، واتە هەر بەڕێوەبەرێك مامۆستایەكی تایبەت بە وانەیەكی پێویست بێت، دوای هێنانی پشتگیری مامۆستاكە بەشێوەی وانەبێژ لە قوتابخانەكە دادەنرێت".
گوتیشی: "ساڵی رابردوو ژمارەیەكی زۆری دەرچووی زانكۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران، فۆڕمی وانەبێژیان پڕكردووەتەوە و بەپێی تایبەتمەندی و رێنماییەكان، ژمارەیەكیان وەك وانەبێژ دامەزران و ئەوانی دیكەش تائێستا لە چاوەڕوانیدان، لە هەر قوتابخەنەیەك پێویستیان پێبێت دادەندرێن".
