هەفتەی داهاتوو رێگەی دوو سایدی هەڵەبجە - سەیدسادق دەکرێتەوە

هەفتەی داهاتوو رێگەی دوو سایدی هەڵەبجە - سەیدسادق دەکرێتەوە
دوای 10 ساڵ لە دەستپێکردنی پرۆژەکە، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو رێگەی دووسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق دەکرێتەوە و شۆفێران دەتوانن بەکاریبهێنن.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە راگەیاند: کارکردن لە رێگەی دوو سایدی هەڵەبجە - سەیدسادق بەرەو کۆتایی دەڕوات و 30 ئەم مانگە کارە سەرەکییەکان، بەتایبەت قیرتاوی هەردوو سایدەکە کۆتاییدێت و تەنها چەند کارێکی لاوەکی دەمێنن.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی لەوەکرد، لەدوای 30 مانگ شۆفێران دەتوانن رێگەکە بەکاربهێنن، ئەگەر بۆیان روونبووەوە هیچ کێشەیەک دروستنابێت، رێگەکە بەتەواوی دەکەنەوە.

رێگەی دوو سایدی ھەڵەبجە - سەیدسادق کە 27 کیلۆمەترە و بڕی تێچوونی 88 ملیار دینارە، لە ساڵی 2010ـەوە دەست بە دروستکردنی کراوە و بڕیار بوو لە دوو ساڵدا تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی پرۆژەکە دواکەوت.

بە گوتەی کاوە عەلی، ئەگەر ئەو رێگەیە تەواوبێت، 20 خوولەک کاتی هاتووچۆ لەنێوان سلێمانی هەڵەبجە کەمدەکات و ئاسانکارییەکی باشدەبێت بۆ شۆفێران.
Top