قائیمقامی کەرکووک دەستبەسەر كرا

قائیمقامی کەرکووک دەستبەسەر كرا
لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوبەرایەتی وەرزش و لاوانی کەرکووک، فەلاح خەلیل قائیمقامی سەپێندراوی کەرکووک لە بنکەی پۆلیسی قۆریە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک راگەیاند: لە گەڕەکی تسعینی شاری کەرکووک لە دوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە، ژمارەیەک خانوو لەسەر زەوی وەزارەتی وەرزش و لاوان درووستکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی قائیمقامی کەرکووک بە لادانی زیادەڕۆکان، بەڵام ناوبراو ئه‌و ئه‌ركه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و لەبەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتییەکە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و بەفەرمانی دادوەر دەستبەسەرکراوە.

نەجات حوسێن، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەواڵی دەستگیرکردنەکەی قائیمقامی کەرکووک پشتڕاستکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە پەیوەندی بەگەندەڵییەوە هەبێت، وەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان باسکراوە.

گوتیشی: لەکاتێکی دیکەدا زانیارییەکان سەبارەت بە دەستگیرکردنەکەی قائیمقامی کەرکووک دەخەینە ڕوو.

پۆستی قائیمقامی کەرکووک پشکی کوردە و ئێستا لەلایەن توورکمانێکەوە بەڕێوە دەبرێت، هاوشێوەی پۆستی پارێزگا ر و زیاتر لە پەنجا پۆستی دیکە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە کورد وەرگیراونەتەوە.
Top