لە سلێمانی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت نزیکبووەتەوە لە 300 هەزار
بەگوێرەی زانیارییەکان بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ هەوڵدەدات ژمارە 300 هەزار تاوەکو 310 هەزار بۆ خۆی هەڵبگرێت، بەڵام بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دەسەڵاتی دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەدەسەڵاتی ئەواندایە، ژمارەی ئۆتۆمبێل بە کۆمپیوتەر دەدرێن بە هاونیشتمانییان.
زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای سلێمانی لەکاتێکدایە کە شۆفێران نیگەرانن لە رێگە و شەقامەکانی ناو شار و دەڵێن: رێگەکان لە ئاست زیادبوونی ئەو ژمارە زۆرەی ئۆتۆمبێلدا نیین.
به‌پێى ئاماره‌كانى هاتووچۆ، تاوەکو ئێستا نزیكه‌ى 15 هه‌زار ژماره‌ى تابلۆى تایبه‌ت له تیروپشكى
كۆمپیوته‌رى و وه‌رگرتنه‌وه‌ى ژماره له ئۆتۆمبێلى پارێزگاكاندا دابه‌شنه‌كراوه، هاتووچۆش
پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه، تاوەکو كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و 15 هه‌زار تابلۆیه ساخ بكاته‌وه.
ساڵى رابردوو، بۆ به‌رگرتن له به‌لێشاو زیادبوونى ئۆتۆمبێل و جەنجاڵی شهقامهكانى كوردستان، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا رێگه به هێنانى ئۆتۆمبێلى لێدراو، بڕاوه و ژێرئاوكه‌وتوو نه‌درێت، هه‌ر وه‌ك ته‌نیا ئوتۆمبێلى مۆدێلى هه‌مان ساڵ و ساڵێك پێشتر بۆیان هه‌یه هاورده‌بكرێن، به‌ڵام هێشتا به‌و حاڵه‌شه‌وه رووداوه‌كانى هاتووچۆ و ئاماره‌كانى قوربانیان باش ناڵێن.
