سلێمانی و چەمچەماڵ و چەند شارۆچکەیەکی دیکە ماوەی 24 کاژێر بێ ئاو دەبن

سلێمانی و چەمچەماڵ و چەند شارۆچکەیەکی دیکە ماوەی 24 کاژێر بێ ئاو دەبن
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی، چەمچەماڵ و چەند شارۆچکەیەکی دیکە ماوەی 24 کاژێر بێ ئاو دەبن.

ئامانج جەلال، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی راگەیاند، "هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکییە و سنووری بازیان ئاگاداردەکەینەوە کە رۆژی چوار شەممە 25-9-2019 بۆماوەی 24 کاژێر دابەشکردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەک و دووی ئاوی دووکان- سلێمانی دەوەستێت".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی باسی لەوەکرد، راگرتنی ئاو بەهۆی کارکردنەوەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی هێڵەکانی کارەباوە بۆ گواستنەوەی دوو تاوەری کارەبا.

ئامانج جەلال داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بەکارهێنانی ئاو کەم بکەنەوە تاوەکو گرفتی بێئاوی دروستنەبێت.
Top