لێژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی مەرزەکان دەکات
سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له په‌رله‌مانی کوردستان ڕايگەیاند: "ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چه‌ند پرسێکی گرنگ، سه‌ردانی مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانمان کردووه و دۆسیه‌ی تایبه‌ت به سه‌رجه‌م مه‌رزه‌کان ده‌کرێته‌وه تا بزانرێت له کوێوه گه‌نده‌لی ده‌کرێت و پاره به هه‌ده‌ر ده‌چێت".
گوتیشی: سه‌ردانی سه‌رجه‌م مه‌رزه‌کانی هەرێمی کوردستان ده‌که‌ین و له هه‌ر شوینێک، به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی دۆزرایه‌وه، ڕێوشوێنی توند ده‌ست پێ ده‌که‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته روو: "خه‌ڵک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که چاوکراوە و بن هه‌ر به‌ڵگه و زانیارییەک له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه هه‌یه، بۆمان بنێرن".
له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیەیەک که په‌یوه‌ندیی به مه‌رزه‌کانه‌وه هەبێت، ئه‌و لێژنەیە سه‌ردانی مهریدانی ده‌ست پێ ده‌کات و له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رێکی وه‌به‌رهێنانیش له سلێمانی و گه‌رمیان ده‌ستگیر کراوه.
باسنيوز
