كۆڕبەندی ئابووریی كۆمەڵایەتی لە هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد

 كۆڕبەندی ئابووریی كۆمەڵایەتی لە هەولێر دەستی بە كارەكانی كرد


بە مەبەشتی بانگەشەكردن بۆ بەشداریی كۆمپانیا گەورەکانی كەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و بنیادنانی پرۆژەكانی خۆبژێویی تاك، ئەمڕۆ یەکشەممە كۆڕبەندی ئابووریی كۆمەلایەتی لە كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.



فرسەت تەحسین، سەرپەرشتیاری كۆربەندەكە راگەیاند: "بەمەبەستی هاندانی زیاتری وەبەرهێنەران بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پرۆسەی كاری فراوانی لە كوردستان دەست پێ بكاتەوە، ئەم پڕۆژەیەمان رێك خستووە تا بتوانین لەڕێگەی ئەو كۆمپانیایانەی كە زۆرترین دەرفەتی بەكارخستنی سەرمایەیان لە كوردستان هەیە، پرۆژەی ئابووریی كۆمەڵایەتی بەكار بخەین، چونكە دەمانەوێ بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە هانی ئەو هاووڵاتییانەی كوردستان بدەین كە دەتوانن كار بكەن، بەڵام پێویستیان بە هاوكاریی ماددی هەیە و ئێمەش ئەو پرۆژەیەمان ناو ناوە خۆبژێوی".



باسی لەوەش كرد: "ئێستا دوای قەیرانی دارایی دەمانەوێ هانی كۆمپانیا گەورەكانی وەرەبەرهێنان بدەین تا بێن لە كوردستان كار بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندان كۆمپانیا ئامادەییان دەبڕیوە بە بەكارخستنی ملیاران دۆلار لەو چوارچێوەیەدا".








باسنیوز
Top