وەزارەتی ئەوقاف: گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئاینی دەكه‌ین

وەزارەتی ئەوقاف: گۆڕانكاری لە بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئاینی دەكه‌ین
وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێكەوەژیان و پێكەوە هەڵكردن لە هەرێمی كوردستان، نمونەیەكی پێشكەوتوە لە ناوچەكەدا و گەشەی زیاتری پێ دەدەن، دەشڵێت، "بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەت، گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی دەكرێت".

لە وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پلان و بەرنامەیه‌كی تۆكمەین بۆ ڕێكخستەوەی كاروباری مزگەوتەكان و چارەكردنی گرفتەكانیان


پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە، "لە وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پلان و بەرنامەیه‌كی تۆكمەین بۆ ڕێكخستەوەی كاروباری مزگەوتەكان و چارەكردنی گرفتەكانیان بە شێوەیەكی یاسایی و هەمیشەیی، كە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا بێت".

بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەتیش گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینیدا دەكەین


ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەتیش گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینیدا دەكەین".

هەرێمی كورستان خاوەن فەرهەنگێگی پێشكەوتوی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنە لە ناوچەكەدا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تایبەت بە بێڕێزیكردن بە ئایینە جیاوازەكان روینەداوە


وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی وتیشی، "هەرێمی كورستان خاوەن فەرهەنگێگی پێشكەوتوی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنە لە ناوچەكەدا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو تایبەت بە بێڕێزیكردن بە ئایینە جیاوازەكان روینەداوە، ئەوەی كراوە لە دەرەوەی سنوری دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم بوە، لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و لایەنەكانی تر سوكایەتی بە ئایینە جیاوازەكان كراوە".

رونیشیکردەوە، "ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەرگیز ڕێگە نادەین ئەو پێكەوەژیانەی هەیە، بخرێتە مەترسییەوە، بەڵكو گەشەی زیاتری پێ دەدەین".





خەندان
Top