رانیە میوزیک و کولتووری هەشت وڵاتی جیاواز کۆدەکاتەوە
گروپی چل کەزین، لە دھۆکەوە بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کردووە، سێ ساڵە کچانی ئەو گرووپە چالاکی ھونەری ئەنجامدەدەن.
فێستیڤاڵەکە سەنتەری رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری ئەنجامی داوە و تێچووەکەشی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەرخانیکردووە.
ئیران حسمهت، ئەندامی گرووپی چل كهزییە، دەڵێت: لەڕێگەی میوزیکەوە پەیامی پێکەوەژیان بڵاودەکەنەوە و ئەو فێستیڤاڵە دەرفەتێکی باشە بۆ یەکدیناسینی گرووپەکان و ئاشنابوون بە کولتوورە جیاوازەکان.
هاونیشتمانییانی رانیە باس لەوەشدەکەن، بەهۆی فێستیڤاڵەکەوە سەردانیکەرێکی زۆر لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە رانیە.
