لە ئەردەخانی باکووری کوردستان یەکەم بەفری ساڵ باری
بەفرەکە لە لووتکەی چیای ساهارای سەر بە پارێزگای ئەردەخان و خانووەکانی گوندی یاڤوزکۆی نزیکی لووتکەکەی سپیپۆش کرد.
هەر بەهۆی بەفربارینەکە، تەمومژێکی زۆر ئاستی بینینی بۆ چەند مەترێک کەمکردەوە، بایەکی بەهێز ناوچەکەی گرتەوە و بەوەش شۆفێران رووبەڕووی ئاستەنگی هاتووچۆ بوونەتەوە لەسەر شەقامەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ناوچەکەش رایگەیاندووە، بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوامدەبێت، داوای لە شۆفێرانیشکردووە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن لە کاتی لێخۆڕین لەسەر شەقامەکان.
