بارزانی و نەسیر ئەلعانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێدەکەن
نەسیر ئەلعانی یەکێکە لە سەرکردەکانی حیزبی ئیسلامی عێراقی و لە سەردەمی مام جەلالەوە، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە.
ئەمڕۆ شەممە (21-9-2019) لە سەڵاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی كردووە و بەپێی راگەیێندراوێکی کۆبوونەوەکەش: "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كراوە".
