نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتییەکان: پشتگیری لە کابینەی 9 بکەن

نێچیرڤان بارزانی بۆ پارتییەکان: پشتگیری لە کابینەی 9 بکەن
نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و داوا لە کادیرانی پارتەکەی دەکات، به‌ هه‌مان گیانی پێشوو له‌ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان،‌ پشتگیرى له‌ كابینه‌ى (9) بكه‌ن.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 11-9-2019 كۆنفرانسی (پارتی لەنێو گۆڕانکارییەکاندا، هەڵسەنگاندنێک بۆ ئێستا و نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو) به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو کە تێیدا ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌رپرس و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كان، مه‌كته‌ب‌ و لقه‌كان و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ باره‌گانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری پارتی به‌ڕێوه‌چوو.

لە کۆنفرانسەکە کە‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ر‌ى دیراسات و توێژینه‌وه‌ و ئه‌كادیمیاى پارتییەوە، به‌ هاوكاریى كۆمه‌ڵێك شاره‌زا و پسپۆڕ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان ڕێكخرابوو، جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتارێکی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بە رۆڵ و كاریگه‌ریى رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانى قوتابیان، لاوان و ئافره‌تان کرد و بە توێژى هه‌ره‌ زیندوو و كاریگه‌رى كۆمه‌ڵگه ناوی هێنان کە زامنى به‌رده‌وامیى و نوێبوونه‌وه‌ن.

هه‌روه‌ها جه‌ختی لە كاركردن بۆ حوكمڕانییه‌كى دروست، په‌یوه‌ندییه‌كى باش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ و هەبوونى پرۆگرامى به‌ڕێوه‌بردنى له‌ ئاست متمانه‌ى خه‌ڵكدا، کردەوە.

" پارتى ده‌رفه‌تى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له‌پێشه". ئەمە گوتەیەکی جێگری سەرۆکی پارتی بوو، نێچیرڤان بارزانی پێیوایە پارتی: " ده‌توانێت داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات". نێچیرڤان بارزانی ساڵانی "سه‌ختی" رابردووی بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ "وێڕاى هه‌موو ئاڵۆزى و ئاسته‌نگه‌كان، پارتى توانى له‌ چوارچێوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا له‌ پاراستن و بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات و به‌ره‌وپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ رۆڵى پێشه‌نگ و كاریگه‌رى خۆى ببینێت و ببێته‌ پارێزه‌رى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لی كوردستان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگرى سەرۆکى پارتى جەختى لە گرنگیى قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن‌ له‌نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردەوە. لە هەمانکاتدا نەبوونى ململانێ سیاسییەکان بە هۆى دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیى هاووڵاتیان کردەوە.

نێچیرڤان بارزانی بەپێویستی دەزانێت " پارتى وه‌ك حیزبێكى حوكمڕان و كاریگه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نێو حیزب و دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كاندا رێكبخاته‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ خزمه‌تى به‌ره‌وپێشچوونى حوكمڕانییه‌كى سه‌رده‌میانه‌ و سه‌ركه‌وتوودا بێت له‌ كوردستان و ببێته‌ نموونه‌ى حوكمڕانییه‌كى مه‌ده‌نیى پێشكه‌وتووى مایه‌ى ره‌زامه‌ندیى هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".

نێچیرڤان بارزانی پا:پشتی خۆی لە کابینەی نوێ دووپاتکردەوە و داوای له‌ کادیرانى پارتى کرد "به‌ هه‌مان گیانی پێشوو له‌ تێپه‌ڕاندنی سه‌ختی و قه‌یرانه‌كان،‌ پشتگیرى له‌ كابینه‌ى (9)ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن".
Top