چەمچەماڵ.. باوک و کوڕێک لە بەنزینخانەیەک سووتان

چەمچەماڵ.. باوک و کوڕێک لە بەنزینخانەیەک سووتان
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، سووتانی باوک و کوڕێکی لە بەنزینخانەیەک ڕاگەیاند.

ئەیووب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕايگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ۹ی٩ی۲۰۱۹ لە کاتی کارکردندا لە بەنزینخانەیەک ئاگر لە مێرمنداڵێکی تەمەن ۱۳ ساڵ بەناوی (پەیوەند کارزان کاکەخان) بەر بووە".

گوتیشی "باوکی مێرمنداڵەکە بەناوی (کارزان کاکەخان) چووە بەهانای کوڕەکەیەوە و بەو هۆیەوە ئەویش سووتاوە".

ئاماژەی بەوەش دا "کوڕەکە ۳٥٪ ی جەستەی سووتاوە و باوکیشی ٨۰٪ جەستەی سووتاوە و هەردووکیان بۆ چارەسەرکردن، رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی کراون".










باسنیوز
Top