مەسرور بارزانی: دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێککەوتنێک کە مافە دەستوورییەکانمان پارێزراو بن

مەسرور بارزانی: دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێککەوتنێک کە مافە دەستوورییەکانمان پارێزراو بن
ئەمڕۆ دووشەممە 2019/9/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بگەینە رێککەوتن بە شێوەیەک کە مافە دەستوورییەکانمان پارێزراو بن.


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونیشی کردەوە کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، بەڵام هەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام، بەردەوام پێشوازی لە ئاوارە و پەنابەران کردووە و هاوکاری پێویستی پێشکەش کردوون.

لەبارەی دۆخی کەرکووکیش هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنی جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور و ئاساییکردنەوەی باردۆخی دەڤەرەکە.










باسنيوز
Top