پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە و پرسی کەرکووک و پۆستەکانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکەن

 پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە  و پرسی کەرکووک و پۆستەکانی کابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ دەکەن


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ٩ی ٢٠١٩، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆ دەبنەوە.



رێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاند، بیستوویەتی کە ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.



ڕوونیشی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لەسەر دوو تەوەر دەبێت، یەکەمیان پرسی کەرکووک و بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە، دووەمیشیان تەواوکردنی ئەو پۆستانەی کە لە چوارچێوەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیویستە پڕ بکرێنەوە، هەروەک پۆستەکانی وەکیلی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان.



پێشتر پارتی و یەکێتی چەند ڕێککەوتنێکیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و پرسی کەرکووک کردووە و تەنانەت لەسەر ناوێکیش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتوون.





باسنیوز
Top