شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٨ی٩ی٢٠١٩ شاندێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و عەلی عەوڵا ئەحمەد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییەوە پێشوازی كران.
له دانیشتنێكدا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا و به‌هێزتركردنی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه، به تایبه‌ت له نێوان دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به پێویست زانرا.
دوای پێشوازیكردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كۆ بووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پرسی هاوبه‌شی نێوانیان كه له راییكردنی كاروباری رۆژانه‌دا پێویستیان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی دوولایه‌نه هه‌یه، تاوتوێ كران.
شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراقی پێكهاتبوون له موفەق مەحمەود محەمەد سه‌رۆكی داواكاری گشتی عێراقی و دادوه‌ر جاسم محەمەد عەبوود، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌ری عێراق و سالم محەمەد نووری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و عەبدولكەریم خزر عەزیز سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك كه لە‌رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرەوە گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه پێكهاتبوو له دادوه‌ر ئازاد حه‌سه‌ن خۆشناو سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر برایم ئیسماعیل حەمەد سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و دادوه‌ر جاسم جەزا جافر سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی پێشوازی كران.
باسنيوز
